Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پڕۆژه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكا بۆ ئیدانه‌كردنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس شكستیهێنا


پەیام 

پڕۆژه‌یه‌كی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ئیدانه‌كردنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ ئیسلامی‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان شكستیهێناو نه‌یتوانی‌ ده‌نگی‌ سێ‌ له‌سه‌رچواری‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.

پڕۆژه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ به‌پاڵپشتی‌ تیرۆر تۆمه‌تباركردبوو، متمانه‌ی‌ 87ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناو 57 ئه‌ندامیش دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

له‌كاردانه‌وه‌ی‌ شكسته‌كه‌ی‌ ئه‌مریكادا له‌ تێپه‌ڕاندنی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان" هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ فه‌ڵه‌ستین و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس پێشوازییان له‌و شكسته‌ كرد، له‌وباره‌وه‌ سامی‌ ئه‌بو زوهری‌ له‌بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس ڕایگه‌یاند" شكستی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا لێدانێكی‌ كوشنده‌یه‌ بۆ ئیداره‌ی‌ تره‌مپ و سه‌ركه‌وتن و پاڵپشتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌لی‌ فه‌ڵه‌ستین و ئازادیخوازانی‌ جیهان.

پڕۆژه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌لایه‌ن نیكی‌ هایلی‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شكرا، داوای‌ ئیدانه‌كردنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس و موشه‌كبارانی‌ ئیسرائیل له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ ده‌كات، بێئه‌وه‌ی‌ داوای‌ ڕاگرتنی‌ دوژمنكاریه‌كانی‌ ئیسرائیل بۆسه‌ر گه‌لی‌ فه‌ڵه‌ستین بكات.

420 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2018

بابەتی زیاتر