Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"عێراق تاوەکو دوو ساڵی دیکەش پێویستی بە هاوردەکردنی گازی ئێران دەبێت"


پەیام 

(حه‌یان عه‌بدولغه‌نی) سه‌رۆكی كۆمپانیای حكومیی غازی باشوور ده‌ڵێ: عێراق تا دوو ساڵی دیكه‌ش ناتوانێ له‌ پشتبه‌ستن به‌ غازی ئێران بێ نیاز بێت.

عه‌بدولغه‌نی له‌ میانی لێدوانێكیدا بۆ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌نداو وتی: پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2020 بڕی غازی عێراق بگاته‌ ملیارێك‌و 300 ملیۆن پێ‌و به‌راورد به‌ ئێستا ڕۆژانه‌ 400 ملیۆن پێ چوارگۆشه‌ زیاد ده‌كات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كه‌رتی وزه‌ی عێراق وتیشی: به‌رهه‌می ئێستای غازی عێراق پێویستیی وێستگه‌كانی كاره‌با پڕ ناكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئێستاش به‌رده‌وام غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كه‌ین.

(حه‌یان) وتیشی: عێراق پێویستیی به‌ لانیكه‌م 24 مانگ هه‌یه‌ تا پڕۆژه‌ نوێیه‌كانی غازی خۆی بخاته‌ كار و ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنان بكات.

سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو كاتێك ئه‌مریكا سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژ عێراقی له‌ هاورده‌كردنی غازی ئێران بوارد.

363 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2018

بابەتی زیاتر