Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لی موته‌هه‌ری: پێویسته‌ نوێنه‌رانی‌ سوننه‌ له‌حكوومه‌تی‌ ئێران به‌شداربن

په‌یام

عه‌لی موته‌هه‌ری، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: پێویسته‌ نوێنه‌رانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌كابینه‌ی حكومه‌تدا به‌شداربن و ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كی یه‌كڕیزیی ئیسلامه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئینتیخابی نزیك له‌ حكومه‌تی‌ ئێران، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ره‌خنه‌ی‌ له‌ جیاكارییه‌كان گرتوه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا  كه‌ به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌ ئاینیه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.

 موته‌هه‌ری رایگه‌یاندووه‌ ئیسلام جیاكاریی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا قه‌ده‌غه‌كردووه‌ و له‌قورئانی پیرۆزدا باس له‌ سێ فاكته‌ر كراوه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی شكستی كۆمه‌ڵگا، یه‌كێكیان سته‌مه‌، ئه‌گه‌ر سته‌م به‌سه‌ر دادپه‌روه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگا شكست ده‌هێنێت.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ پێویسته‌ نوێنه‌رانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌كابینه‌ی حكومه‌تدا به‌شداربن و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ سوننه‌كان ببنه‌ وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستی‌ ده‌وڵه‌ت، پێویسته‌ به‌گوێره‌ی یه‌كڕیزیی ئیسلام هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت.

پرسی به‌شداریپێنه‌كردنی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ حكوومه‌تی ئێراندا كه‌ رێژه‌ی سه‌دا ده‌ی‌ ئێران پیكده‌هێنن زۆرجاران ره‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ یاسا له‌ ئێران یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌.



63 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2018

بابەتی زیاتر