Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دابه‌شده‌كرێت

په‌یام

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دابه‌شبكرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا هاتووه‌ كارمه‌ندانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانن له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ له‌ رێگای بانكه‌كانه‌وه‌ پاره‌ی رۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق وه‌ربگرن به‌پێی شوێنی نیشته‌جێبونیان.

دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌كاتێكدایه‌، كه‌ تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن له‌ سنووری سلێمانی و دهۆك دیارینه‌كراوه‌.


589 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2018

بابەتی زیاتر