Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌چوار ساڵی رابردوودا، عێراق كورتهێنانی بودجه‌ی نه‌بووه‌

په‌یام

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی، عێراق له‌ چوار ساڵی رابردوودا كورتهێنانی بودجه‌ی نه‌بووه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ فراكسیؤنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌په‌یامی ڕایگه‌یاند: له‌ چوار ساڵی ڕابردوودا، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی، عێراق هیچ كورتهێنانێكی له‌ بودجه‌دا نه‌بووه‌. 

وتیشی "له‌ماوه‌ی ساڵانی (2014 تا 2017) بڕی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ست حكومه‌تی  عێراق كه‌وتووه‌ 299 ترلیۆن و 816 ملیار دینار بووه‌ و، سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تیش بڕی 296 ترلیۆن و 501 ملیار دینار بووه‌، كه‌واته‌ بڕی زیاده‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 3 ترلیۆن دینار".

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ ساڵی 2014 عێراق 21 ترلیۆنی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ و، له‌ساڵی ڕابردووشدا 500 ملیار دیناری بۆ ماوته‌وه‌، به‌وداهاته‌ زیادانه‌ش توانیویه‌تی له‌و دوو ساڵه‌ی كه‌ نه‌وت دابه‌زیوه‌ قه‌ره‌بووی كورتهێنانه‌كانی بكاته‌وه‌،  ساڵی 2014یش كه‌ 21 ترلیۆن دینار زیاد بووه‌ به‌غدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه‌. 


118 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2018

بابەتی زیاتر