Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ، هیزەر ناوێرت بۆ نوێنەری وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید دەکات


په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، ھیزەر ناوێرت بۆ پۆستی نوێنەری ھەمیشەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید دەکات.


ترەمپ بەر لە سەردانەکەی بۆ ویلایەتی میسوری لێدوانی بۆ رۆژنامەنووس دا و رایگەیاند کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، ھیزەر ناوێرت بۆ پۆستی نوێنەری ھەمیشەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید دەکات. 

ترەمپ راشیگەیاند کە "ناوێرت زۆر بە توانایە، زۆر زیرەک، زۆر خێرایە و پێموایە لە لایەن ھەموو کەسێکەوە رێزی لێ دەگیرێت". 

ئەگەر پرسی کاندیدبوونی ناوێرت لەلایەن سێناتۆی ئەمریکا پەسند بکرێت، ئەوا واز لە پۆستی وتەبێژایەتی وەزارەتی دەرەوە دەھێنێت و لە جێگەی نیکی ھالی وەک نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەکار دەبێت. 

پێشتر ناوێرت پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بوو، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیدارەی ترەمپ، وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دیاریکرابوو. 

306 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2018

بابەتی زیاتر