Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق  كۆده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌، به‌لاَم له‌كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگدان بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، تێدا نییه‌.
وه‌ك له‌كارنامه‌كه‌دا هاتووه‌، بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بدرێت.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و كۆچ و كۆچبه‌ران تاوتوێی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌كرێت. 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: سێشه‌ممه‌ رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان و دروستبوونی پشێوییه‌وه‌ له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان، نه‌توانرا ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌ ماوه‌كانی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌نجامبدرێت.

220 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2018

بابەتی زیاتر