Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بانكێكی‌ عێراقی‌ قه‌رزێكی‌ 75 ملیۆن دیناری‌ ده‌داته‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران،


په‌یام

بانكێكی‌ عێراقی‌ قه‌رزێكی‌ 75 ملیۆن دیناری‌ ده‌داته‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، بڕیاره‌كه‌ش سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

بانكی‌ ڕافیده‌ینی‌ عێراق ڕایگه‌یاند قه‌رزێكی‌ 75 ملیۆن دیناری‌ ده‌داته‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی‌ كڕینی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌پڕۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان، نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ بانكی‌ ڕافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌، ئامانجی‌ بانكه‌كه‌ له‌و هه‌نگاوه‌ هاوكاریكردنی‌ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیشته‌جێ‌ بوون، هاوكات بۆ هاندان و دروستكردنی‌ جموجۆڵی‌ بازرگانییه‌ له‌ یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێ‌ بووندا.

بانكی‌ ڕافیده‌ین ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی‌ عێراقی‌ بیه‌وێت ئه‌و قه‌رزه‌ وه‌ربگرێت، پێویسته‌ گرێبه‌ستی‌ كڕینی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوونه‌كه‌ی‌ بداته‌ بانكه‌كه‌و دواتر بڕه‌ پاره‌كه‌ی‌ پێده‌درێت.
بانكی‌ ڕافیده‌ین له‌ساڵی‌ 2016 وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌پێدانی‌ قه‌رز به‌هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران" به‌پێی‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رج و ڕێكاری‌ یاسایی كه‌ ئه‌وكات بۆ پێدانی‌ قه‌رزه‌كه‌ دیاریكردووه‌.

732 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2018

بابەتی زیاتر