Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌فتانه‌ سه‌دان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی جه‌نگ له‌ یه‌مه‌ن


په‌یام

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو مانگی ئاب و تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، هه‌فتانه‌ سه‌دان هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی جه‌نگ له‌ یه‌مه‌ن.

وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئاشكرایكرد به‌پێی داتاكانی كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران، له‌ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو مانگی ئاب و تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، دوو هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س له‌ یه‌مه‌ن كوژراون و برینداربوونه‌..

ستیڤان دوجاریك وتیشی به‌هۆی زۆری ژماره‌ی قوربانییه‌كان، كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران هۆشداری داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ژێرخانه‌كانی ئه‌و ولاَته‌.
سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ یه‌مه‌ن كه‌ له‌ سوید به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ووتی‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ردوامیان هه‌یه‌ و گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ كۆتایی به‌ قه‌یرانی مرۆیی له‌و وڵاته‌ بهێنێت 

123 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2018

بابەتی زیاتر