Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا بە بێعەقڵ و تەمەڵ ناودەبات


پەیام 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، تیله‌رسن خاوه‌نی توانای عه‌قڵیی پێویست نه‌بوو، هێنده‌ی تاشه‌ به‌ردێك بێ مێشك بوو.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، له‌ میانی به‌شدارییكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی سی بی ئێسدا، باسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی كرد، تره‌مپیش له‌ تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌، رێكس تیله‌رسن، خاوه‌نی توانای عه‌قڵیی پێویست نه‌بوو. هێنده‌ی تاشه‌ به‌ردێك بێ مێشك بوو. 

ترەمپ ئەوەیشی وتووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتئامێز ته‌مبه‌ڵ بوو، نه‌شده‌توانرا به‌و خێراییه‌ی كه‌ پێویست بوو حكومه‌ت له‌ ده‌ستی رزگاری بێت. 

تره‌مپ نوسیویشیه‌تی، له‌ ئێستادا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دۆخێكی نوێ و هاندانێكی مه‌زن هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی مایك پۆمپیۆ زۆر باش كارده‌كات. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ تیله‌رسنی كرده‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌،  ڕایگه‌یاند: بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌كانی جیهانی كاری هه‌ڵبژاردووه‌، كه‌ ئه‌ویش سه‌رۆك و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئیكسۆن مۆبیل، رێكس تیله‌رسنه‌.

 

453 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2018

بابەتی زیاتر