Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیاتر لە ٣٠ هەزار خۆپیشاندەری بەشدارییان خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی فه‌ڕه‌نسیه‌كان کرد


پەیام 

خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ژماره‌ی‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ 30 هه‌زار كه‌سی‌ تێپه‌ڕاند.

خۆپیشاندانی‌ هێله‌گ زه‌رده‌كان له‌پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ژماره‌ی‌ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ پۆلیس ده‌ستگیركراون له‌به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌.

لایخۆیه‌وه‌ لۆران نونیز جێگری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی‌ 31 هه‌زار كه‌س ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ فه‌ڕه‌نسادا به‌شداری‌ خۆپیشاندانی‌ هێله‌گ زه‌رده‌كانیان كردووه‌، وتیشی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون بۆ 700 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌، كه‌ 300 كه‌سیان به‌رله‌ده‌ستپێكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی‌ خۆپیشانده‌ران په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی‌ پۆلیسی‌ مه‌ده‌نی‌ بردووه‌، پێشتریش وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ئامانجی‌ توندوتۆڵكردنی‌ ئاساشی‌ ئه‌و شاره‌، ژماره‌یه‌ك زرێپۆشی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ پاریس جێگیركردووه‌.

خۆپیشاندانی‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كان مانگی‌ ڕابردوو دوابه‌دوای‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سوته‌مه‌نی‌ سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌رچه‌نده‌ دواتر حكومه‌ت له‌بڕیاره‌كه‌ی‌ پاشگه‌زبۆوه‌ به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان كێشاو له‌ئێستاشدا پڕیشكی‌ ئاگری‌ خۆپیشاندانه‌كان فه‌ڕه‌نسای‌ تێپه‌ڕاندوه‌و په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ وڵاتانی‌ هۆڵه‌ندا ئیسپانیاو به‌لجیكا.

305 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2018

بابەتی زیاتر