Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێككه‌وتنی‌ ئۆپیكدا عێراق به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتی‌ كه‌مكرده‌وه


په‌یام

وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌بڕی 139 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ كه‌م ده‌كاته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.

سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكردووه‌ته‌وه‌ "عێراق رۆڵێكی كاریگه‌ری و ئه‌رێنی هه‌بوو له‌ گه‌یشتن به‌و بڕیاره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌كه‌ وه‌ك سعوودیه‌ و ئیمارات، هه‌روه‌ها رووسیاش رۆڵی ئه‌رێنی هه‌بوو له‌ گه‌یشتن به‌و بڕیاره‌".

غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "عێراق خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بێت، به‌ڵام وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له‌ ئۆپێك داوایان كرد كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بێت".

سامر غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ لای ئه‌وان په‌سه‌نده‌ به‌تایبه‌ت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019 به‌ 56 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ وێرای كورتهێنان به‌ڕێژه‌ی 20 له‌سه‌دا، هه‌ربۆیه‌ پێویستمان به‌ نرخی باشتره‌ به‌ كرداری نه‌ك به‌ پلان".

238 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2018

بابەتی زیاتر