Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ ڕۆژی‌ جیهانیی‌ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌


په‌یام

ئه‌مڕۆ ڕۆژی‌ جیهانیی‌ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌ و له‌ زۆرینه‌ی‌ وڵاتان چالاكیی‌ تایبه‌ت به‌و پرسه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێـت. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هیچ هه‌وڵێكی‌ جیدی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی‌ نییه‌.
له‌ ڕۆژی 30ی ئۆكتۆبه‌ری‌ 2003، كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵیی په‌سه‌ندكرد.


له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ دواتریشدا كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی 9ی كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌ستنیشان كرد، بۆ یه‌كه‌مجاریش ساڵی 2005 ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌وته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك چالاكیی به‌رێوه‌بچێت، تێیدا كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیاریی له‌سه‌ر چه‌مكی‌ گه‌نده‌ڵی‌و هۆكاره‌كانی‌ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ بكرێت.
به‌ بڕوای‌ چاودێرانیش، گه‌رچی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌مووان بانگه‌شه‌ی‌ دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی‌و هه‌وڵدان بۆ بنه‌بڕكردنی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا ئیراده‌یه‌كی‌ جددیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نییه‌و، هه‌ر به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ ئه‌و ئیراده‌یه‌شه‌وه‌، بانگه‌شه‌كانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه‌.

250 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2018

بابەتی زیاتر