Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌لبووسی‌، بۆ دۆسیه‌ی‌ خانه‌نشینیی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا

په‌یام

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ له‌سه‌ر یاسای‌ خانه‌نشینیی‌ په‌رله‌مانتاران تۆماركراون، ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ یاسای‌ ژماره‌ 13ی‌ ساڵی‌ 2018 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خانه‌نشینیی‌ په‌رله‌مانتاران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی،‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، سبه‌ینێ‌ ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ داگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ ده‌بێت".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ دادگاییه‌كه‌دا به‌رگری‌ له‌ یاساكانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌و ده‌قانه‌ ده‌كات كه‌ بنه‌مای‌ ده‌ستوورییان هه‌یه‌ و سه‌ربه‌خۆبوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانن ده‌سه‌لمێنن وه‌ له‌ مادده‌ی‌ 47ی‌ ده‌ستووردا هاتووه‌".

له‌ ڕابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی،‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراق، ڕه‌خنه‌ی‌ تووندی‌ له‌ یاسای‌ خانه‌نشینیی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق‌ گرت و، ئه‌وه‌ش وایكرد بریكارانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ تۆمار بكه‌ن، كه‌ ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ له‌باره‌ی‌ یاساكه‌وه‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوودا بڕیاری‌ له‌باره‌وه‌ بدات.

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردووشدا محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "وه‌ك له‌ یاسای‌ خانه‌نشینیی‌ یه‌كگرتووی‌ عێراق، ژماره‌ 9ی‌ ساڵی‌ 2014دا هاتووه‌، ده‌بێت خانه‌نشینیی‌ په‌رله‌مانتاران هاوتای‌ خانه‌نشینیی‌ كارمه‌ندانی‌ دیكه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت بكرێت".

422 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2018

بابەتی زیاتر