Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیرێكی فه‌ڕه‌نسا داوا له‌ تره‌مپ ده‌كات ده‌ست له‌كاروباری وڵاته‌كه‌یان وه‌رنه‌دات

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا داوای له‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كرد ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان وه‌رنه‌دات.

دوای ئه‌وه‌ی‌ تره‌مپ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا كرد و رایگه‌یاند خۆپیشانده‌ران دروشمی (تره‌مپ)مان ده‌وێت ده‌ڵێنه‌وه‌، جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: پێویسته‌ تره‌مپ له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی‌ له‌باره‌ی ئاڵۆزیه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا زۆر وریا بێت و ده‌ست له‌ كاروباری نیشتیمانی‌ پاریس وه‌رنه‌دات.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ خۆپیشاندانی دوێنێی هێله‌گ زه‌رده‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ 136 هه‌زار كه‌س به‌شدارییانكردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كانیشدا هه‌زار و 220 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی حكوومه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌ڵپه‌ساردنی زیادكردنی باجی سه‌ر سووته‌مه‌نی بۆ ساڵی داهاتوو، هێله‌گ زه‌رده‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ناره‌زاییه‌كانیان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری ولآته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.


380 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2018

بابەتی زیاتر