Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. له‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵدا 40 ڕۆژنامه‌نووس كوژراون

په‌یام

كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵدا 40 ڕۆژنامه‌نووس له‌ عێراق كوژراون.

كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ عێراق، له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماری كوژران و برینداربوون و پێشێلكارییه‌كان به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانی له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا بڵاوكرده‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ سێ‌ ساڵی 2015 و 2016 و 2017 دا، 40 ڕۆژنامه‌نووس له‌ عێراق كوژراون و، 76ی دیكه‌ش بریندار بوون".

به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ "زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ كوشتن و برینداربوونی‌ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر داعش ڕوویان داوه‌، به‌ تایبه‌تیش ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مووسڵ".

كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ عێراق ده‌ڵێت "430 پێشێلكاری دژ به‌ ئازادییه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی له‌ عێراق تۆمار كراون، كه‌ زۆربه‌یان لایه‌نه‌ حكوومی و ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامیان داوه‌".

له‌ كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌یدا، كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌ "كه‌ به‌ئامانجگرتنی ڕۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ نه‌ناسراوه‌كانیشه‌وه‌ له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌".


285 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2018

بابەتی زیاتر