Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. ئه‌و قوتابیانه‌ی خه‌ون به‌ فڕۆكه‌وانییه‌وه‌ ده‌بینن له‌ فڕۆكه‌یه‌كدا ده‌خوێنن

په‌یام

قوتابخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی ئیزمیری خۆرئاوای توركیا فڕۆكه‌یه‌كی كۆنی كردووه‌ به‌ پۆل بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی خه‌ون به‌ فڕۆكه‌وانییه‌وه‌ ده‌بینن.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌: له‌ نێو فڕۆكه‌كه‌دا 20 ئامێری كۆمپیوته‌ر دانراون‌و هه‌ندێكجار قوتابییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌رییه‌وه‌‌و له‌ شوێنی تیمی فڕۆكه‌وانییه‌وه‌ گه‌شتێك به‌ سه‌ر ئاسمانی ئیزمیردا ده‌كه‌ن‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ باخچه‌ی قوتابخانه‌كه‌.

كردنی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌ پۆل له‌سه‌ر پێشنیازی قوتابییه‌ك بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌نی په‌یوه‌نددار وه‌رگیراوه‌ هه‌ندێك ده‌ستكاری‌و گۆڕانكاریی تێدا كراوه‌ تا وه‌ك پۆلێكی قوتابخانه‌ سوودی لێ ببینرێت.

پێشتریش له‌ ویلایه‌تی ئه‌نتالیای توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جۆری (بوینگ 737)ی دوای‌ له‌كاركه‌وتنی  له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ بازرگانێكه‌وه‌ كڕدرا و پێشكه‌شی قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی كرا تا وه‌ك كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كه‌ به‌كاریبهێنن.


371 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2018

بابەتی زیاتر