Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودییه‌ تۆمه‌تبارانی كه‌یسی خاشقچی راده‌ستی توركیا ناكات


په‌یام

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، عادل جوبەیر رایگەیاند، سعوودیە ئەو ھاووڵاتیانەی وڵاتەکەی رادەستی تورکیا ناکاتەوە کە بە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی تۆمەتبار کراون.


عادل جوبەیر لە دوای ٣٩یەمین لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو لە شاری ریاز پایتەختی سعوودیە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و ئاماژەی بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کرد کە بە تاوانی کوشتنی قاشقچی تۆمەتبار کراون و راشیگەیاند کە سعوودیە ئەو ھاووڵاتیانەی وڵاتەکەی رادەستی تورکیا ناکاتەوە کە بە هەبوونی پەیوەندی بەو تاوانەوە تۆمەتبار کراون. 

وەزیری دەرەوەی سعوودیە باسی لە قەیرانی کەنداو کرد و رایگەیاند کە ھەڵوێستی وڵاتەکەی لەمبارەیەوە ئاشکرایە و گوتیشی: "برایانی قەتەر، دەزانن چیان لێ داواکراوە کە بۆ ئەوەی وەک ئەندامێکی چالاک بگەڕێنەوە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو". 

335 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2018

بابەتی زیاتر