Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عه‌بدولمه‌هدی: جه‌نگی دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانمان ده‌بێت

په‌یام

له‌ یه‌كه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر داعشدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند به‌ڵێنێكی به‌خه‌ڵكی عێراقدا و رایگه‌یاند جه‌نگی دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانی ده‌بێت.

له‌ وتارێكیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی "سورین له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافی قوربانیانی جه‌نگی داعش و كه‌سوكاره‌كانیان و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ جه‌نگی دژه‌ گه‌نده‌ڵی، و جه‌نگی هه‌ژاری و پشت له‌یه‌ككردنیش ده‌به‌نه‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كانیان، ئامانجێكه‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی، هاوكات هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش ته‌نها ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و پارێزگایانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ رۆڵه‌كانیان قوربانیان داوه‌".

له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی "سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ كه‌ رووبه‌ڕووی ده‌چین، سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیداو هه‌مووهه‌وڵێك بۆ ئه‌و ئامانجه‌ ده‌ده‌ن".

446 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2018

بابەتی زیاتر