Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌ڕێباز حەملان: موچەی ئەو سێ مانگەی کە ماوە پاشەکەوت ناکرێت


په‌یام

وەزیری دارایی ڕایگەیاند مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکەن و چاوەڕێن بەغدا پارە بنێرێت بۆئەوەی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا مووچەی ئەو سێ مانگە بدەنە موچەخۆران و وتیشی بەشێکی زۆر لە قەرزەکانیان داوەتەوە.

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی حکومەت بڕیارمانداوە موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ مانگە پاشەکەوت نەکەین و هەموو سەری مانگێک مووچە بدەین".

وتیشی "حکومەتی عێراق لە مانگی چواری ٢٠١٨ دەستیکرد بە ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکە، بۆیە ئەوان سێ مانگ قەرزارن و ئێمە داوامان کردووە و چاوەڕوانین سەرەتای ساڵی داهاتوو بینێرن و ئێمەش بیدەینەوە بە مووچەخۆران".

361 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2018

بابەتی زیاتر