Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: له‌ 70%ی دانیشتووانی یه‌مه‌ن به‌ده‌ست برسێتییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

په‌یام

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایده‌كات له‌سه‌دا 70ی دانیشتوانی وڵاتی یه‌مه‌ن به‌ده‌ست برسێتییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

مارك لۆكۆك جێگری سكرتێری‌ گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: لایه‌نه‌ به‌شه‌ڕهاتووه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی كۆمه‌كه‌ مرۆییه‌كان دروستده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌سه‌دا 70ی هاوڵاتیانی یه‌مه‌ن به‌ده‌ست برسێتییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

لۆكۆك كه‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سه‌ردانی یه‌مه‌ن له‌باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زانیارییه‌كانی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان خسته‌ڕوو باسیله‌وه‌كرد: چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر و گه‌مارۆدراوه‌كانی قه‌یرانی یه‌مه‌ن كردووه‌و گوێی لێگرتوون و بینه‌ری دایك و باوك بووه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان هێناوه‌ بۆ لای دكتۆر تا گیانیان له‌و برسێتییه‌ كوشنده‌ی كه‌ تووشیان بووه‌ ڕزگاربكه‌ن و به‌ڕاستی بارودۆخی یه‌مه‌ن زۆر خراپه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی وت: ملیۆنان هاوڵاتی گیرۆده‌ی برسێتی و نه‌خۆشی و ترس و بێ هیوایی بوون و هه‌موویان یه‌ك په‌یامیان هه‌یه‌ كه‌ داوا ده‌كه‌ن جه‌نگی یه‌مه‌ن بوه‌ستێندرێت.

لۆكۆك جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 20 ملیۆن هاوڵاتی به‌ده‌ست برسێتییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ده‌كاته‌ له‌سه‌دا 70ی دانیشتوانی ئه‌و ووڵاته‌ و هه‌روه‌ها 250 هه‌زار كه‌سیش له‌ بارودۆخێكی سه‌ختدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

قسه‌كانی جێگری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌ ئێستادا له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سووید گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ نێوه‌ندگیری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه‌ گفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌.


121 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2018

بابەتی زیاتر