Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاوی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ به‌ چه‌ندین پاشماوه‌ی كیمیایی‌و پیشه‌سازیی پیسبووه‌

په‌یام

جه‌مال مه‌حمه‌داوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ‌له‌سه‌ر پشكی پارێزگای به‌سره‌یه‌، داوای ته‌رخانكردنی بوودجه‌یه‌كی به‌په‌له‌ بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی پزیشكی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی شوێنه‌واره‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌وه‌ تووشی بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌مال مه‌حمه‌داوی-دا ئاشكرایكردووه‌: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ لایه‌ن تیمێكی پسپۆڕ له‌ زانكۆی نه‌هرێن و به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌شداریی چه‌ند توێژه‌رێكی سه‌نته‌ری ئه‌لدنا بۆ توێژینه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئاوی پارێزگاكه‌ به‌ بوونی چه‌ندین به‌كتریا و پاشماوه‌ی په‌یین و قڕكه‌ری مێروو و پاشماوه‌ی كیمیایی و پیشه‌سازیی پیسبووه‌، سه‌رباری بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌ترات و كبریتات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدارتره‌ له‌ هه‌مووان پیسبوونی ئاوه‌كه‌یه‌ به‌ مادده‌ی 'كادمیۆم' كه‌ رێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 53 ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ رێگه‌پێدراوه‌ هه‌بێت.

مه‌حمه‌داوی داواشی له‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی كردووه‌ بوودجه‌ی خێرا بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر بۆ سه‌رچاوه‌ی 'كادمیۆم' بۆ چاره‌سه‌ركردنی خێرای ئه‌و پرسه‌ ته‌رخان بكات، ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب بۆ مه‌به‌ستی خواردنه‌وه‌ یان په‌روه‌رده‌كردنی ماسی له‌و به‌شه‌ی كه‌ پیسبووه‌ به‌كارنه‌هێنرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاویی بدۆزرێته‌وه‌.


344 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2018

بابەتی زیاتر