Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چی دیکە لێڤەرپووڵ نازدار نییە

شیکاری وەرزشی - بڕیار تەها

لە چەند وەرزی ڕابردوو یانەی لێڤەرپووڵ "ئەگەر دوو یاری یەک لە دوای بردنەوەی تۆمار بکردایە یان لە تایمی دووەمدا ئەنجامی یاریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی ڕاست بکردایەوەتەوە" ئەوا دەستبەجێ لەلایەن بینەری وەرزشی و میدیاکارانەوە بە گرینگییەوە باسی لێوەدەکرا و ستایشی یاریزانەکانی و کلۆپی ڕاهێنەریش دەکرا، بەڵام ئیدی پاش ئەوەی یانەکە چەند گۆڕانکارییەکی بەسەردا هات، ئەگەر بردنەوە یەک لە دواییەکەکان چەند قاتی وەرزی ڕابردووش زیاتر بێت، یانەکە و یاریزانەکانی زۆر بە کەمی ستایش دەکرێن، چونکە پێکهاتە و هەژموونی یانە سوورپۆشەکەی شاری لێڤەرپووڵ زۆر زیاتری لێ چاوەڕێ دەکرێت.

لێڤەرپووڵی سەردەمی بریدان ڕۆجێرز هەنگاوێکی باشی بڕی تائەوەی هاندەران تا ڕادەیەک ئاشت بکاتەوە، بەڵام لەگەڵ هاتنی کلوپ و لە پای متمانەت یانەکە بەو ڕاهێنەرە و هەوڵەکانی کارگێری بۆ شادبوونەوەیان بە پلەکانی پێشەوە، ئیدی ریدز بووەوە بە یانە مەترسیدار و تۆقێنەرەکەی پرێمەرلیگ و هەموو یاریەک چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت بەرامبەرەکەی گۆڵباران بکات، گەیاندنی یانەکەش بە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگی ڕابردوو هێندەی دیکە متمانە کلوپی لای کارگێڕی و یاریزانەکان و هاندەرانیش زیاتر کرد.


بەڵام چەندێک متمانەی کلوپ زیادی کردبێت، دوو هێندە و زیاتریش فشار بۆ سەر خودی کلوپ و تەواوی یاریزانەکان و بگرە یانەکەش زیادی کردووە، بەشی زۆری فشارەکانیش لە لایەن هاندەران و میدیاکانەوە دروستبووە، ئەم فشارانەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار.


یەکەم ـ کارگێری لێڤەرپووڵ لە ماوەی دوو گواستنەوەی ڕابردوو بە ڕادەیەکی زۆر سەرجەم داخوازییەکانی کلوپ ـ یان جێبەجێکردوو و لە هەڵبژاردنی یاریزان لە مێرکاتۆدا سەرپشکیان کردووە، بە چەشنێک ئەو ڕاهێنەرە چاویلکە لە چاوە دەستبخاتە سەر هەر یاریزانێک کارگێڕی لیڤەر بێ دڵی ناکەن، چ لە کڕینی نابی کێتا و فابینیۆ و چامپەرلین و ڤان دایک و ئالیسۆن، کە ئەم یاریزانانە بە نرخێکی زۆر بەرز لە بازاڕی گواستنەوەدا کڕاون، ئەمە جگە لە کڕینی شاکیری و ڕۆبێرتسۆن کە نرخەکەیان لە ئاست بازاری گواستنەوەدا بەرز نەبووە، خەرجکردنی ئەم بڕە پارە زۆرە لە لایەن یانەیەکی وەکو لێڤەرپووڵەوە بۆ هەر ڕاهێنەرێک بێت فشاردەخاتە سەر خودی ڕاهێنەرەکە و یاریزانەکانیشی.


دووەم ـ گەیشتن لێڤەرپووڵ بە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، هێندەی دیکە فشارەکانی لەسەر یانەکە زیاتر کردووە، چونکە جگە لەوەی یانەکانی بەرانبەریان لێکدانەوەیەکی قوڵ و باشتری بۆ دەکەن، خودی یاریزانەکانیش بە بەدەستهێنانەوەی ئەنجامەکانی وەرزی ڕابردوو ستایش ناکرێن، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری بەدەستهێنانەوەی هەمان ئەنجامیشدا هیچ دوور نییە رەخنەیان لێبگیرێت، هەر وەک چۆن کاتێک دیگۆ سیمیۆنی بۆ دووەمجار لە یاری کۆتای چامپیۆنسلیگدا نازناوەکەی لەبەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید لەدەست دا، ڕووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوە و بەوە توانجیان لێ دەدا کە "ئەم ڕاهێنەرە ناتوانێت لە یاری کۆتایدا بە باشی مامەڵە بکات و پلانەکانی شکست دەهێنێت"، دەی بەجۆرەش کلوپ بەر ڕەحمەتی ڕەخنەگران ناکەوێت، بەتایبەتی کە خودی کلوپ ناوبانگێکی باشی لەگەڵ یارییە کۆتاییەکاندا نییە.


جگە لەو دوو هۆکارەی سەرەوەش؛ قورسی قۆناغی کۆمەڵەکەی لە چامپیۆنسلیگی ئەمساڵدا و بوونی ناپۆلی و پاریس سانجێرمان لە گروپەکەیدا و ئاڵۆزبوونی ئەنجامەکان و کەمی ئەگەری سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 کاریگەری لەسەر یارییەکانی مانگی ڕابردووی یانەکە لە خولی ئینگلیزی هەبووە، فشارەکانی زیاتر کردووە.


ئەمە جگە لەوەی بەرگریکارانی بەرانبەر هێرشبەرانی لیڤەرپووڵ، زۆر باش لە شێوازی یاریکردنی "سەلاح و فێرمینۆ و مانی" تێگەیشتوون و لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا خاڵی بەهێزی هەر سێ هێرشبەرەکە دەزانن، بۆ نموونە بەرگریکاری بەرانبەر بەرچاوڕوونی زیاتر هەیە و دەزانێت سەلاح لە چ شوێنێکی ناوچەی سزادا بە قاچی چەپی تۆپ ئاراستەی گۆڵ دەکات یان تێپەراندن دەکات یان پاس ئەداتە هاوڕێکانی.


لە کۆتایدا؛ 
ئەم وەرزە لێڤەرپووڵ هاوشێوەی دوو وەرزی ڕابردوو نازدار نییە و لە فشار بەدوور نییە، هەر لەبەر ئەوەشە هێلی ناوەند و هێرشبەری بە تایبەتی لە یارییەکاندا دەرفەتی زۆر ئاسان لەدەست دەدەن و ناتوانن هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو مامەڵەی پێویست لەگەڵ کۆتا لەمسەی ‌هێرشەکاندا بکەن، بەڵام لەسەر ئاستی هێڵی بەرگری یانەکە بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەخۆیەوە بینییووە.


بە سەرنجدان لە کاروانی ڕاهێنەرایەتی کلوپ، ئەگەرچی دۆخی یانەکە لە چامپیۆنسلیگ زۆر هەستیارە، بەڵام بە بۆچوونی من ئەو ڕاهێنەرە ئەڵمانییە دەتوانێت بەسەر ئەم گرفتەشدا سەربکەوێت و چارەسەری بکات، تەنانەت ماڵئاوایکردنی یانەکەش لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگ نابێتە کارەساتێکی گەورە بۆ یانەکە، بەو مەرجەی لیڤەرپووڵ بتوانێت یان نازناوی پرێمەرلیگی ئەمساڵ بباتەوە یان پلەی دووەم بە جیاوازییەکی کەم دەستەبەر بکات.

302 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2018

بابەتی زیاتر