Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ ساڵی داهاتوو دواده‌كه‌وێت

په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی‌ حیكمه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ ساڵی داهاتوو دواده‌كه‌وێت و تا یه‌كلای بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ پۆسته‌كان به‌ وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن.

به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی شیعه‌و سوننه‌ له‌نێو ماڵی خۆیاندا له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی‌و ناوخۆ، تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ئه‌و 8 وه‌زیره‌ی له‌كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ ماون، متمانه‌یان پێبدرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌  حه‌سه‌ن مه‌سعودی په‌رله‌مانتاری  ڕه‌وتی حیكمه‌ی وه‌ته‌نی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند تا كۆتایی ئه‌مساڵ 4 وه‌زیر له‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌یان له‌سه‌ر نیه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆكن له‌سه‌ری، له‌په‌رله‌مان متمانه‌یان پێده‌درێت.

حه‌سه‌ن مه‌سعودی وتیشی "ئه‌و چوار وه‌زیره‌ی دیكه‌ش كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو متمانه‌دان پێیان دواده‌كه‌وێت، تا ئه‌و كاته‌ش، پۆسته‌كان به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن".


366 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2018

بابەتی زیاتر