Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا واده‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ داعشی‌ ئاشكرا كرد


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا واده‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ داعشی‌ ئاشكرا كرد و، ده‌ڵێت: له‌ 30 ڕۆژی داهاتوودا هیچ ئه‌ندامێكی داعش نامێنێت.


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی واژووكردنی پڕۆژه‌یاسای پاراستنی كه‌مینه‌كان له‌ عێراق و سووریا و پشتیوانیكردنیان، له‌ كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند "له‌ دژی داعش كاری زۆر گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه‌ و، ژماره‌یان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

دۆناڵد تره‌مپ له‌ واده‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكخراوی‌ داعشی‌ ئاشكرا كرد و، ڕایگه‌یاند "له‌ 30 ڕۆژی داهاتوودا هیچ ئه‌ندامێكی داعش نامێنێت".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ كاری زۆر خراپی ئه‌نجام داوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ ژیاون و، تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاه‌وه‌ پێداگیرانه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و رێكخراوه‌ بووه‌ته‌وه‌.
وتیشی "به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتگیریكردنی كه‌مینه‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ داعش زیانی پێگه‌یاندوون و، له‌ به‌رچاوی كامێراكانیش واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ كردووه‌".

181 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر