Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ره‌نسا.. هێرشێكی چه‌كداری ئه‌نجامدراو سێ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام

له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا بۆ سه‌ر بازاڕێك له‌ شاری ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا، سێ‌ كه‌س كوژران و 12ی‌ دیكه‌ بریندار بوون. پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.


شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ ساڵی‌ نوێ‌ له‌ شاری‌ ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا، چه‌كدارێك ته‌قه‌ی‌ له‌ هاووڵاتیان كرد.

به‌پێی‌ میدیاكانی‌ فه‌ره‌نسا "له‌و هێرشه‌دا سێ‌ كه‌س كوژراون و 12ی‌ دیكه‌ بریندار بوون". پۆلیسی‌ فه‌ره‌نسایش ڕایگه‌یاند "تا ئێستا هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌".

میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ وێنه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و، به‌پیێ‌ ئه‌و زانیارییانه‌ش كه‌ ئاشكرایان كردووه‌ "ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ناوی‌ شه‌ریف شیكاته‌، كه‌ ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌ و هه‌ر له‌ شاری ستراسبۆرگ له‌دایك بووه‌، به‌ڵام به‌ ڕه‌گه‌ز مه‌غریبییه‌".
میدیاكانی‌ فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "هێرشبه‌ره‌كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانكاریی‌ هه‌یه‌ و به‌ نانه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ و ئه‌نجامدانی‌ دزی‌ تۆمه‌تبار كراوه‌".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هێرشبه‌ره‌كه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس بریندار بووه‌، به‌ڵام ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و هه‌ڵمه‌تێكی‌ گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

118 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر