Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌كگۆرك: هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا تا دامه‌زراندنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌


په‌یام

نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی‌ داعش، ڕایگه‌یاند: له‌پێناو پاراستنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا تا دامه‌زراندنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌.


برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی‌ داعش، له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ڕایگه‌یاند "هێشتا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ دژی داعش به‌رده‌وامن و بوونی داعشیشیان بۆ له‌سه‌دا یه‌ك كه‌مكردووه‌ته‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ سووریا، برێت مه‌كگۆرك جه‌ختی‌ له‌وه‌ كره‌وه‌ "ئامانجی سه‌ربازی شكستهێنانی یه‌كجاره‌كییه‌ به‌ داعش، بۆیه‌ ده‌بێت دڵنیا بن له‌ دامه‌زراندنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی‌ سووریا و ئاسایشی‌ وڵاته‌كه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان".

مه‌كگۆرك ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرد "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌كدارانی داعش پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له‌ خۆیان ده‌به‌ستن و له‌ زۆر شوێن بۆمبیان داناوه‌، شه‌ڕ له‌ سووریا سه‌خت بووه‌، ئه‌وه‌ش وای‌ كردووه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هێواش بن".
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای‌ كردبوو هێزه‌كانی‌ هه‌سه‌ده‌ كه‌ ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی سنوور و پسپۆڕانی ته‌قه‌مه‌نی.

353 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر