Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ: له‌ 30 ڕۆژی داهاتوودا هیچ ئه‌ندامێكی رێکخراوی داعش نامێنێت


پەیام 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا پرۆژه‌ یاسایه‌كی‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ كه‌مینه‌كانی‌ عێراق و سووریا واژوو كرد و، له‌باره‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ داعشیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ 30 ڕۆژی داهاتوودا هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌و ڕێكخراوه‌ نامێنێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ كۆشكی سپی، یاسایه‌كی بۆ هاوكاریكردن و پاراستنی كه‌مینه‌ ئاینی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ عێراق و سووریا واژوو كرد و ڕایگه‌یاند "یاساكه‌ وا ده‌كات ئه‌مریكا هاوكار بێت بۆ دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانه‌كان".

دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتگیریكردنی كه‌مینه‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ داعش زیانی پێگه‌یاندوون".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا واده‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكخراوی‌ داعشی‌ ئاشكرا كرد و، ڕایگه‌یاند "له‌ 30 ڕۆژی داهاتوودا هیچ ئه‌ندامێكی داعش نامێنێت".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ كاری زۆر خراپی ئه‌نجام داوه‌ و، تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێداگیرانه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕێكخراوه‌ بووه‌ته‌وه‌.

245 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر