Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگاد دادی ئه‌وروپا داوایەکی سه‌رۆكی پێشوتری میسر رەتدەکاتەوە


پەیام 

دادگاد دادی ئه‌وروپا داواكارییه‌كی سه‌رۆكی پێشوتری میسر كه‌ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داراییه‌كانی له‌ نێو ئه‌وروپا كردبوو ڕه‌تكرده‌وه‌.

دادگای دادی ئه‌ورووپا داواكاری، حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی میسری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌ دارایی و هه‌موو سندوقه‌كانی له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕه‌تكرده‌وه‌.

دادگای گشتیی سه‌ربه‌ دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ لوكسه‌مبۆرگه‌ له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی موباره‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردبوویه‌وه‌ بڕیاری دا.

دادگا داواكارییه‌كه‌ی موباره‌ك-ی ره‌تكرده‌وه‌ و بڕیاری دا ‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ‌بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌ دارایی و هه‌موو سندوقه‌كانی موباره‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ هۆی به‌كارهێنانیان بۆ مه‌رامی خراپ له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ كارپێكراوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ 25ی كانوونی دووه‌می 2011 له‌ زنجیره‌ به‌هاری ئیسلامی له‌ پاش شۆڕشی هاوڵاتیانی ووڵاتی تونس و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زه‌ینولعابدینی سه‌رۆككۆماری ئه‌و ووڵاته‌ شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌هاری ئیسلامی گه‌یشته‌ میسڕ و سه‌ره‌نجام حوسنی موباره‌كی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكات پاش 18 ڕۆژ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی دادگای دادی ئه‌وروپا سه‌رجه‌م حسابه‌ بانكییه‌كانی ناوبراوی له‌ ئه‌وروپا بلۆككرد.

333 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر