Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەردۆغان: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فوڕات ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌


پەیام 

سه‌رۆككۆماری توركیا ئاشكرایكرد له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فوڕات ده‌ستپیده‌كه‌نه‌وه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ میانی وتارێكیدا كه‌ له‌ لووتكه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند:  تا ئیستا ئه‌مریكا له‌ هاوكاریكردنی چه‌كدارانی خۆرهه‌ڵاتی فوڕات به‌رده‌وامه‌ و دانانی ڕادار و خاڵی چاودێری بۆ پاراستنی توركیا نییه‌ له‌ تیرۆرستان به‌ڵكو بۆ پاراستنی تیرۆرستانه‌ له‌ توركیا.

ئه‌ردۆغان جارێكی تر خه‌جتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ باڵی ڕاست و چه‌پی په‌كه‌كه‌یه‌ و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه‌ و ووتی: له‌ كاتێكدا له‌سه‌دا 80 تا 85ی منبج به‌ ته‌واوی هی عه‌ره‌به‌ هێشتا رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌وێن و باش مامه‌ڵه‌ ناكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س ئه‌و تیرۆریستانه‌ له‌وێ ده‌رناكات، ئه‌وا ده‌ركردنیان ئه‌ركی توركیا و له‌ مه‌نبه‌ج ده‌ریان ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆككۆماری توركیا هۆشداریدا له‌وه‌ی باكووری سووریا باشووری  توركیایه‌ و ڕێگه‌ناده‌ن له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌وڵه‌كانی بنیاتنانی رێڕه‌وی تیرۆر سه‌ربگرێت و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ته‌واو بووه‌و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینن.

 

168 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر