Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خامنه‌یی بۆ گەلی ئێران: ئاگادار بن ئه‌مریكا پلانی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆی له‌ ئێران داڕشتووه‌


پەیام 

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هۆشداریدایه‌ گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلانی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆیی له‌ ئێران داڕشتووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌: ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران له‌ وتارێكیدا بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ شه‌ڕی ئێران و عێراق و سووریا كوژراون وتوویه‌تی: پێویسته‌ زیاتر ئاگاداری خۆمان بین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پلانی هه‌یه‌ له‌ ساڵی 2019 جه‌نگی ناوخۆیی له‌ ووڵاته‌كه‌مان دروست بكات.

خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: ئه‌مریكا له‌ كۆتا دووساڵی ڕابردوودا فشاه‌كانی‌ بۆ سه‌ر ئێران چڕكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵده‌دات به‌ گه‌مارۆی ئابووری و كێشه‌ی ئه‌منی ناكۆكی ناوخۆیی له‌ ئێران سه‌رهه‌ڵبدات و شه‌ڕی ناوخۆ دروست بكات.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له‌ وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئیداره‌ی واشنتۆن كه‌ ڕایانگه‌یاندبوو: حكومه‌تی ئێران چلهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی نابینێت و ئه‌م هاوینه‌ بۆ ئێران گه‌رم ده‌بێت و ڕایگه‌یاند: هاوینی ڕابردوو یه‌كێك بوو له‌ ئاسووده‌ترین هاوینه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت گه‌لی ئێران له‌ ئاماده‌كاری دابێت, له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌مریكییه‌كان فێڵ بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن له‌ ساڵی 2019 دۆخی ناوخۆیی گه‌لی ئێران تێكبده‌ن.

228 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر