Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی وڵات؛ عێراق سزای دوو بەرپرسی دا


پەیام 

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق رایگه‌یاند كه‌ دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی ده‌ستپاكیی له‌ به‌غدا، سزای حه‌وت ساڵ زیندانیی به‌ غیابی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری پێشووتری دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی رافیده‌ین به‌ تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ دارایی گشتی به‌به‌های 34 ملیۆن دۆلار، ده‌ركرد.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ناوی هه‌ردوو سزادراوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ ده‌سته‌كه‌ به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی راگه‌یاندووه‌: هه‌ردوو سزادراوه‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ رافع عیساوی وه‌زیری پێشووتری دارایی و زیا خه‌یون به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی رافیده‌ینه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ درێژه‌ی خستنه‌ڕووی ورده‌كاری ئه‌و پرسه‌دا كه‌ پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌، باسی له‌وه‌كردووه‌، ئه‌و دوو تاوانباره‌ كه‌ له‌ ساڵی 2012دا هه‌ڵاتوون ، به‌ مه‌به‌ست به‌بڕی 34 ملیۆن دۆلار زیانیان به‌ دارایی گشتی گه‌یاندووه‌.

رافع عیساوی له‌ خولی دووه‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، له‌ ساڵی 2010 وه‌زیری دارایی بوو تا ئه‌و كاته‌ی له‌ ساڵی 2013 دا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها زیا خه‌یون به‌ر له‌ ساڵی 2002 به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی رافیده‌ین بوو و دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كرا به‌ راوێژكاری دارایی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و پاشان تا ساڵی 2013 پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی رافیده‌ینی به‌ڕێوه‌برد.

190 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر