Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ حکومەتی سعودیە و شازادەی جێنیشین لەسەر کوشتنی خاشقچی سزابدرێن


پەیام 

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی‌ ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسیارێتیی كوشتنی‌ خاشقچیی خسته‌ ئه‌سۆی‌ حكوومه‌تی سعوودیه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی‌ شازاده‌ی‌ جێنشین و، ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ سزا بدرێن.

نیكی هالی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC ، سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچیی‌ ڕۆژنامه‌نووس، ڕایگه‌یاند "پێویسته‌ ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیددی له‌باره‌ی سعوودییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام بدات و، پێیان بڵێت كه‌ چاوپۆشی له‌و تاوانه‌ ناكات و پێویسته‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌مه‌ ڕوو نه‌دات".

نیكی هالی كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌جێده‌هێڵێت، ڕایگه‌یاند "حكومه‌نی‌ سعوودیه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی‌ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، به‌رپرسیارن له‌ كوشتنی خاشقچی".

له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "نابێت محه‌مه‌د بن سه‌لمان و حكومه‌تی‌ سعوودیه‌ به‌ بێ سزا به‌مێننه‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقچی‌، ڕایگه‌یاند "لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت خۆی‌ له‌وه‌ بپارێزێت كه‌ سزا به‌سه‌ر سعوودیه‌دا بسه‌پێنێت. پێشتریش رشایگه‌یاندووه‌: دۆسیه‌ی‌ خاشقچی‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مریكا  وسعوودیه‌ نابێت.

 

397 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2018

بابەتی زیاتر