Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ رێڕه‌وی خۆی لایداو به‌وهۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س مردن


په‌یام

شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرای نێوان ئه‌نقه‌ره‌-قۆنیا له‌ وێستگه‌ی مارشاندیزی شارۆچكه‌ی یه‌نیماهاللـه‌ خۆی به‌ پردێكی په‌ڕینه‌وه‌دا كێشا و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا 43كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.


شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌ تێرمیناڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ خێراكانه‌وه‌ به‌ره‌و قۆنیا به‌ڕێكه‌وت و له‌ وێستگه‌ی مارشاندیزی شارۆچكه‌ی یه‌نیماهاللـه‌، به‌ هۆكارێك كه‌ تا ئێستا نه‌زاندراوه‌، له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆی لایداوه‌ و خۆی به‌ پایه‌ی پردێكی په‌ڕینه‌وه‌دا كێشاوه‌.
به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ به‌شێك له‌ پردی په‌ڕینه‌وه‌كه‌ و دوو فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ریه‌ك و ژماره‌یه‌ك له‌ فارگۆنه‌كانی دیكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاون.

له‌دوای رووداوه‌كه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و سه‌رنشیانه‌ی كه‌ بریندارببوون له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌ كراون، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاكردن له‌ ناوچه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزببێته‌وه‌. 
هاوكات كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 43 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

217 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2018

بابەتی زیاتر