Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تێرێزا مای متمانه‌ی پێدرایه‌وه‌


په‌یام

تێرێزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا،  متمانه‌ی پارتی پارێزگارانی به‌ده‌ست هێنا كه‌ خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.


له‌ ده‌نگدانی پارته‌كه‌یدا، تێرێزا مای له‌ به‌رامبه‌ر 117 ده‌نگی دژدا، 200 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو له‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ووڵاته‌كه‌ی شكستی هێنا و تا 12 مانگی دیكه‌ داوای متمانه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ناوبراو ناكرێت.

دوای متمانه‌ پێدانه‌وه‌ی، تێرێزا مای له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئه‌ركی نوێی ئه‌وه‌یه‌ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ خه‌ڵك ده‌نگی پێداوه‌ و جێبه‌جێ بكات و له‌ پێناو كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵك وڵات به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێته‌وه‌.

تێرێزا مای به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی دا كه‌ نیگه‌رانی په‌رله‌مانتاران بڕه‌وێنێته‌وه‌ و دڵنیایی وه‌ربگرێت له‌و لایه‌نانه‌ی دانوستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌باره‌ی "ماده‌ی رێوشوێن"ی رێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی داواكاری متمانه‌پێدانه‌وه‌ی ئاراسته‌ بكرێت. 

تێرێزا مه‌ی نیازی مانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌ركوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌و پێی وتون" به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2022 واز له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
به‌هۆی له‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوان به‌ریتانیا ویه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ ترێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌ تا ئێستا چه‌ند وه‌زیرێك دژی ڕیككه‌وتننامه‌كه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

142 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2018

بابەتی زیاتر