Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا هۆشداریی دەداتە تورکیا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای‌ كوردستان


پەیام 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان هۆشداریی‌ دایه‌ توركیا. پنتاگۆن ڕایگه‌یاند: هێرشی سه‌ربازیی تاكلایه‌نه‌ بۆ سه‌ر باكووری سووریا له‌ هیچ لایه‌نێك قبووڵ ناكه‌ن.

شۆن ڕۆبێرتسۆن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی‌ لێدوانه‌كانی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیای‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج دایه‌وه‌ و، ڕایگه‌یاند "هێرشێكی سه‌ربازیی تاكلایه‌نه‌ بۆ سه‌ر باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه‌ هێزی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌، له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ بێت زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌".

وته‌بێژی‌ پنتاگۆن له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشداریی‌ داوه‌ته‌ توركیا و، جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌ به‌ قبووڵنه‌كراو ده‌زانن".

شۆن ڕۆبێرتسۆن "هه‌ماهه‌نگی‌ و ڕاوێژی‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا" به‌ تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا ناوبردووه‌.

دووپاتیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ "پنتاگۆن پابه‌نده‌ به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا و، شاندی‌ باڵای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ سووریا به‌م دواییانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ توركیا كۆبوونه‌ته‌وه‌".

له‌ پاش داگیركردنی‌ عه‌فرینه‌وه‌، سه‌رۆككۆماری‌ توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له‌ مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات ده‌كات، كه‌ یه‌په‌گه‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ ئه‌و هێزانه‌ ده‌كات.

497 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2018

بابەتی زیاتر