Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌ت و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعات ڕێككه‌وتن


پەیام 

حكومه‌ت و حوسییه‌كان یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعات پایته‌ختی یه‌مه‌ن كه‌له‌ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌ حوسییه‌كاندایه‌ ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانیش بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌نده‌ری مینای پارێزگای حوده‌یده‌ به‌رده‌وامه‌.

دوو سه‌رچاوه‌ی نزیك له‌ دانوستانه‌كان ئاشكرایانكرد: هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ حكومه‌تی یه‌مه‌ن بنیشنه‌وه‌ تاوه‌كو پشكنینی بۆ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعاوه‌ یاخوود بێته‌ ده‌ره‌وه‌ ڕێكه‌وتوون به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا پشكینینه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن یاخوود فڕۆكه‌خانه‌ی سیئۆن بكرێت ڕێكنه‌كه‌وتوون.

هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: پێشنیاری خۆیان له‌سه‌ر پارێزگای حوده‌یدا ئاڕاسته‌ی هه‌ردوولا كردووه‌و له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیان له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كان له‌ شاری حوده‌یده‌ و پێكهێنانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كی كاتی سه‌ربه‌خۆ له‌ شاره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

لایخۆشیه‌وه‌ موعین عه‌بدولمه‌لیك سه‌رۆك وه‌زیری یه‌مه‌ن به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: كاتی ته‌واو بۆ گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ حوده‌یده‌ له‌م گه‌ڕه‌ی دانوستانه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان كۆتاییان دێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ هه‌ردوو لایه‌نی جه‌نگی یه‌مه‌ن  لیستی گیراو بێسه‌روشوێنه‌كانیان گۆڕییه‌وه‌ كه‌ لیسته‌كه‌ی حكومه‌تی یه‌مه‌ن 8200 كه‌س و حوسییه‌كانیش 15 هه‌زار ناوی تێدابوو.

224 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2018

بابەتی زیاتر