Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عەلی باپیر پێشوازی لە به‌رپرسی مه‌كته‌بی كوردستانی‌ یه‌كێتیی جیهانیی‌ زانایانی‌ مسوڵمان کرد


پەیام 

ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی پێشوازیی له‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی كوردستانی‌ یه‌كێتیی جیهانیی‌ زانایانی‌ مسوڵمان کرد.

له‌ شاری‌ هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی له‌ د. سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب به‌رپرسی مه‌كته‌بی كوردستانی‌ یه‌كێتیی جیهانیی‌ زانایانی‌ مسوڵمان‌و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشیی ئاڕاسته‌ی‌ وه‌فدی میوان كرد به‌ كردنه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی كوردستانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌، هیوایشی‌ خواست یه‌كێتیی جیهانیی‌ زانایانی‌ مسوڵمان بتوانێ‌ ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئه‌نجام بدات‌و له‌ كوردستانیش له‌چوارچێوه‌ی‌ كاره‌كانی‌ خۆی ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی ئیجابیی ببینێ‌، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییش وه‌ك پارتێكی‌ ئیسلامیی پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ هه‌ر كارێكی‌ خێره‌، كه‌ خزمه‌تی‌ دین‌و ژینی میلله‌ته‌كه‌مانی‌ تێدابێت.

له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا وه‌فدی میوان سوپاسی مامۆستا عه‌لی‌ باپیر و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كرد كه‌ هه‌مووكات پشتیوانیی له‌ حه‌ق‌و ڕاستیی كردووه‌.

285 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2018

بابەتی زیاتر