Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سووپای توركیا كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنوره‌كانی سوریا كرد


پەیام 

پاش وته‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات فوڕات سووپای توركیا كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ تانك و تۆپ ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنوره‌كانی سوریا كردووه‌و گه‌شتوونه‌ته‌ شاری هاتای.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئاشكراشیكردووه‌: له‌ چوارجێوه‌ی ناردنی پشتیوانی یه‌كه‌كانی سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زرێپۆشی هه‌ڵگری سه‌ربازیی به‌ره‌و شاری كلیس به‌ڕێكه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسی فوڕاتی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: سوپای توركیا جموجوڵی سه‌ربازی و گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی له‌ ناوچه‌ی عه‌لۆك و تل خه‌له‌ف تاوه‌كو نه‌سته‌له‌ ده‌ستپێكردووه‌.

هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی هاواری سه‌ر به‌ هه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ ناحیه‌ی شیراوا برینداربوون.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ وتارێكدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ئاشكرایكرد: له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ئاینده‌دا ئۆپه‌ڕاسیۆنی‌ سووپای ووڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌ستپێده‌كات.

له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هیچ هێرشێكی تاكلایه‌نه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات جێگای قبوڵكردن نییه‌.

280 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2018

بابەتی زیاتر