Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فەڕەنسا.. ئەو کەسەی لە ستراسبورگ هێرشی کردبووە سەر بازاڕێکی سەری ساڵ کوژرا


پەیام 

شەوی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیس لە شاری ستراسبورگ، شەریف شێکات، هێرشبەرەکەی شەوی سێشەممەی رابردوو کە هێرشی کردبووە سەر بازاڕێکی کریسمس کوژرا.

شەریف شێکات تۆمەتبار بوو بە هێرشکردنە سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ستراسبوگ بە چەک، کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی سێزدەی دی.

لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، کریستۆف کاستانێ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەکانی پۆلیس کەسێکیان لەسەر شەقام بینیووە کە شێوەی بە شەریف چووە و لێی نزیک بوونەتەوە،لەوکاتەدا گومانلێکراوەکە تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە و رووبەڕووبوونەوە رویداوە. 

وتیشی لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکە شەریف شێکات ی تەمەن ٢٩ ساڵ کوژراوە. 

شەوی سێشەممەی رابردوو، چەکدارێک هێرشیکردە سەر بازارێکی تایبەت بە بۆنەکانی سەریساڵ لە مەیدانی پلاس کلەبەر لە شاری ستراسبورگ کە تێیدا سێ کەس کوژران و، ١٣ی دیکە برینداربوون.

289 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر