Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچی‌ خستە ئەستۆی شازاده‌ی‌ جێنشینی‌ سعودیه‌


پەیام

ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقجی‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ شازاده‌ی‌ جێنشینی‌ سعودیه‌. 

ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا به‌كۆی‌ ده‌نگ پڕۆژه‌ بڕیارێكی‌ پێشنیازكرد سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقجی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ دیاری‌ سعودی‌، كه‌سه‌ره‌تای‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ڕابردوو له‌كونسوڵخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ كوژرا.

بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران به‌رپرسیارێتی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقجی‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی‌ جێنشینی‌ سعودیه‌، هاوكات داوای‌ دادگاییكردنی‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقجی‌ له‌سعودیه‌ ده‌كات.

بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران هه‌رچه‌نده‌ تێكڕا ڕه‌زامه‌ندی‌ كۆماری‌ و دیموكراته‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام تا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا ده‌نگی‌ له‌سه‌ر نه‌درێت و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ واژۆی‌ له‌سه‌ر نه‌كرێت، ناتوانرێت كاری‌ پێبكرێت.

هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ سیاسیه‌ بۆ به‌رپرسانی‌ ڕیاز، هاوكات ئاگاداركردنه‌وه‌كیشه‌ بۆ كۆشكی‌ سپی به‌تایبه‌ت دوای‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵـگری‌ ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه‌. 

242 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر