Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا داوای‌ قه‌ره‌بووی سوتەمەنی فڕۆکەکانی له‌ سعودیه‌و ئیمارات ده‌كات


پەیام 

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا داوای‌ قه‌ره‌بوو له‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌و ئیمارات ده‌كات و هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی له‌ یه‌مه‌ن ڕاده‌گرێت.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا داوای‌ بڕی‌ 331 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌و ئیمارات ده‌كات" له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی‌ سوته‌مه‌نی به‌فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی له‌ یه‌مه‌ن، كه‌ سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كات.

ِڕیبیكا ڕیبیریچ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" فه‌رمانده‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یكردووه‌ له‌ژماردنی‌ بڕی‌ ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی‌ به‌فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ داوه‌ له‌ یه‌مه‌ن، به‌وپێیه‌ش پێویسته‌ سعودیه‌و ئیمارات 331 ملیۆن دۆلار به‌ ئه‌مریكا بده‌ن، وتیشی‌ سعودیه‌و ئیمارات له‌بڕیاره‌كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا پڕۆژه‌ بڕیارێكی‌ په‌سه‌ندكرد، سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی‌ هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ واشنتۆن بۆ هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌یه‌مه‌ن.

ڕێوشوێنه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌یه‌مه‌ن كه‌سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كات له‌كاتێكدایه‌" كه‌مانگی‌ ڕابردوو سعودیه‌ ڕایگه‌یاند چیتر بۆ دابینكردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ فڕۆكه‌كانی‌ له‌یه‌مه‌ن، پشت به‌ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا نابه‌ستێت.

323 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر