Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناسنامەی قوربانیانی بۆردومانەکەی شەنگال و مەخموور لەلایەن تورکیاوە ئاشکرا دەبێت


پەیام 

ئاژانسی هه‌واڵی فوڕاتنیوز بڵاویكرده‌وه‌: شه‌وی ڕابردوو كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له‌ قه‌زای مه‌خموور و گوندی سكێنی-ی له‌ ڕۆژئاوای شه‌نگال له‌لایه‌ن فڕكه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومان كرا.

لای‌ خۆیه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لی شه‌نگال ناسنامه‌ی قوربانییانی بۆردومانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ چوار ئافره‌تن‌و سیانیان له‌ یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن‌و له‌ دایكێك‌و كچه‌كه‌ی‌و كچه‌زاكه‌ی‌ پێكهاتوون.

پێشتریش فوڕاتنیوز ڕایگه‌یاندبوو قوربانییه‌كان ئه‌ندامی هێزی پاراستنی خۆیین، كه‌ هێزێكه‌ دوای ده‌ركه‌وتنی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاش ڕایگه‌یاند "بنكه‌ و حه‌شارگه‌‌و كۆگای چه‌كی هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌‌و یه‌په‌گه‌یه‌یان به‌ئامانج گرتووه‌".

وه‌زیری‌ به‌رگری توركیاش له‌و باره‌وه‌ وتی: له‌و بۆردومانانه‌دا 30 بنكه‌ و باره‌گای هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌و ناوچه‌یه‌ تێك‌و پێكدراون.

وه‌زیری‌ به‌رگری توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ چیای قه‌ره‌چووغ به‌ئامانج بگیرێن".

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌و هێرشانه‌دا 20 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر‌و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه‌‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، به‌شدارییان كردووه‌.

351 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر