Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەرگایەکی بەنداوی دیجلە شکاوە و مەترسی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دروستکردووە


پەیام 

شكانی یه‌كێك له‌ ده‌رگاكانی به‌نداوی دیجله‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و هۆشداریش دەدرێتە ئەو دێهات و ناوچانەی نزیکی بەنداوەکەن 

به‌ئامانجی‌ ڕێگرتن له‌پێشهاتی نه‌خوازراو تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ به‌نداوی‌ دیجله‌ ڕێوشوێنی پێویستیان له‌ناوچه‌ كه‌ناراوه‌كانی ڕووباری دیجله‌ گرتۆته‌به‌ر" جێگای ئه‌و كه‌سانه‌ش گوازراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباره‌كه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ تووشی‌ مه‌ترسی ببنه‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئۆغوز قه‌ساب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوو ئاوه‌ڕۆی دیاربه‌كر ڕایگه‌یاند" دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای یه‌كه‌م و دووه‌م و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سێیه‌مدا" ته‌وژمی ئاوه‌كه‌ زیادیكردووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ی شكاندوه‌.

هاوكات به‌وته‌ی‌ چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئاستی ئاو له‌ناوچه‌ی پردی ئۆنگۆزلو كه‌ده‌كه‌وێته‌ ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه‌ دوو مه‌تر به‌رزبۆته‌وه‌، به‌شێكیش له‌كافتریاكانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پرده‌ مێژووییه‌ كه‌ له‌كه‌ناری ڕووباره‌كه‌وه‌ نزیكن ژێرئاو كه‌وتوون.

338 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر