Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی یه‌مه‌ن‌ و حوسییه‌كان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ڕێككه‌وتن


پەیام 

 

حكومه‌تی یه‌مه‌ن‌و حوسییه‌كان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ شاری حوده‌یده‌ ڕێككه‌وتن.

له‌ شاری‌ (ڕیمبۆ)ی وڵاتی سوید‌و به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌ڕێكی دیكه‌ی‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان حكومه‌تی شه‌رعیی یه‌مه‌ن‌و هێزه‌كانی حوسیی به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ پارێزگای حوده‌یده‌ی خۆرئاوای‌ یه‌مه‌ن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له‌ شاری‌ ته‌عز له‌ باشوور، ڕێككه‌وتن.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ حوده‌یده‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حوسیی له‌ به‌نده‌ری شاره‌كه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتووی ساڵی نوێدا به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌ڕێكی دیكه‌ی‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌نێوان حكومه‌ت‌و حوسییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

 

195 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر