Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی سوپای میانماری بۆسەر ئاراکان به‌ كۆمه‌ڵكوژی ناساند


پەیام 

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌ دانیشتنێكی گشتیدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاریدا هێرشه‌كانی سوپای میانمار بۆ سه‌ر مسوڵمانانی ئاراكان به‌كۆمه‌ڵكوژی بناسرێت.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا 394 نوێنه‌ر به‌ به‌ڵێ و یه‌ك نوێنه‌ریش به‌ نه‌خێر ده‌نگیان به‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌ دا.

ڕه‌شنووسی بڕیاری به‌كۆمه‌ڵكوژیكردنی ئه‌و تاوانه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ستیڤن جۆریف گابۆت، نوێنه‌ری كۆمارییه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كراوه‌ كه‌ له‌چه‌ند مادده‌یه‌كدا هێرشه‌كانی سوپای میانماری به‌ كۆمه‌ڵكوژی ناوبردووه‌.

له‌ساڵی 2017، سوپای میانمار و چه‌كداره‌كانی گروپه‌ بوزییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ركه‌مینه‌ی موسڵمانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكرد، به‌پێی دواین ئاماریش زیاتر له‌ 24 هه‌زار موسڵمانی رۆهینگیا له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میانماره‌وه‌ كوژراون و، 115 هه‌زار خانووی رۆهینگییه‌كانیش سووتێنراون.

186 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر