Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كانی تورکیا بۆ شەنگال و مەخموور ده‌كات


پەیام 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ربۆردومانه‌كانی‌ توركیا بۆسه‌ر مه‌خمور راگه‌یاند و ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كان ده‌كات.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق باڵیۆزی توركیای له‌ به‌غدا بانگهێشت كرد و نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی راده‌ست كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌ ئاسمانییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌.

وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیای له‌ عیراق بانگهێشتكردوه‌ و به‌هۆی به‌زاندنی سنوری ئاسمانیی عیراق نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی داوه‌تێ.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا و به‌زاندنی سنوری عیراق و به‌ئامانجگرتنی چه‌ندین ناوچه‌ی چیای شنگال و مه‌خمور ده‌كات كه‌ زیانی گیانی و ماڵیی به‌دواوه‌ بووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق راشیگه‌یاندوه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عیراق و ده‌ستبردنه‌ بۆ ئاسایشی هاوڵاتیانی عیراق، ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو جۆرێك كارێكی مایه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی هاوسێیه‌تی یه‌كناگرێته‌وه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق دژایه‌تیی خۆشی ده‌ربڕیووه‌ بۆ به‌كارهێنانی خاكی عێراق وه‌ك باره‌گا و شوێنی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی كه‌ ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

137 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر