Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەردۆغان: ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر مه‌خمور و شنگال به‌رده‌وام ده‌بێت


پەیام 

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر مه‌خمور و شنگال به‌رده‌وام ده‌بێت، و له‌ زووترین كاتدا ئۆپراسیۆنی خۆرهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنمان بۆ سه‌ر شنگال، ده‌وروبه‌ری مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا، كه‌ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر سنوره‌كانمان دروستكردووه‌، و ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌یشی به‌دوادا دێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی خۆرهه‌ڵاتی فورات ڕایگه‌یاند، له‌ زووترین كاتدا ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌ستپێده‌كات، و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ منبج  ده‌رنه‌كه‌ن ئه‌وا خۆیان ده‌چنه‌ ئه‌و شاره‌ و ده‌ڵێت یه‌ك ڕۆژ ئارامیان نه‌ماوه‌.

ئه‌ردۆغان وتیشی، پێشتر ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی پێیانداوه‌ كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ئه‌و شاره‌ چۆڵده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌ر.

326 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر