Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین بۆ سێ مانگ گومرگی زیاده‌ له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌گرێت


پەیام 

چین بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وه‌رگرتنی گومرگی زیاده‌ له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌گرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌زگای باج و گومرگی چین بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: ولاَته‌كه‌ی بۆماوه‌یه‌ك وه‌رگرتنی گومرگی زیاده‌ی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌گرێت.

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، چین  بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ وه‌رگرتنی گومرگی زیاتر له‌سه‌ر هاورده‌كانی ئۆتۆمبیل و پارچه‌ی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریكایی بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی ڕابگرێت و ، بڕیاره‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و، تا ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وامده‌بێت.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،  ئامانج له‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه‌ كه‌ شی ژینپـینگ سه‌رۆكی چین و دانۆڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ په‌راوێزی گۆنگره‌ی G20 له‌ بۆینس ئایرێسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین پـێیگه‌یشتن.

165 جار خوێندراوەتەوە
14/12/2018

بابەتی زیاتر