Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا كۆتايی به‌خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان ناهێنێت

په‌یام

به‌ڵێنه‌كانی ماكرۆن كۆتای به‌خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان ناهێنێت، پولیسی فه‌ره‌نساش هۆشداری ده‌دات. 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردوه‌، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ جێبه‌جێكردنی به‌شێكی به‌رچاو له‌ داواكاریی خۆپیشانداران كه‌ به‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان ناسراون، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌ هه‌زاران پۆلیس له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

هاوكات پۆلیسی فه‌ڕه‌نساش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان نه‌مێننه‌وه‌ و به‌شداریی ناڕه‌زایه‌تیی هێله‌ك زه‌رده‌كان نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ری رودانی توندوتیژی و پێكدادان له‌ ئارادایه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، سێشه‌ممه‌ی رابردو ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای خۆپیشانده‌ران موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هاوڵاتیان زیاد ده‌كرێت و هاوكات باج له‌سه‌ر خانه‌نشینانی كه‌م ده‌رامه‌ت نامێنێت.

252 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2018

بابەتی زیاتر